دەستبەسەر کران و ناڕوونی چارەنووسی ئیدریس گەلەداری

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە نزیکەی حەفتەیەکە کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.

٢١ بانەمەڕ ٢٧٢٠، ١٢:٢٨


هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی سنە نزیکەی حەفتەیەکە کە لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە.


بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی سێشەممە ١٥ی بانەمەڕی ٢٧٢٠ (٤ی مەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاووڵاتییەکیان بە ناوی “ئیدریس گەلەداری” دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.


بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەر کردنی ئەو هاووڵاتییە کوردە هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵەکەی و پشکنیویانە و دەستیان بە سەر کەرەستە تایبەتییەکانی وەکوو لەب تۆب و کتێبەکانیدا گرتووە.


ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا وتی کە ئیدریس گەلەداری بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراوە.

سەڕەڕای تێپەڕێنی ٦ ڕؤژ لە دەستبەسەر کرانی ئەو هاووڵاتییە کوردە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەی، چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە و ناوەند ەئەمنییەکان بە گاڵتەوە وڵامی ئەو بنەماڵەیان داوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە