دەستبەسەر کرانی دوو برا لە بۆکان

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی قەرەگۆڵیان دەستبەسەر کردووە.

٢٠ پووشپەڕ ٢٧١٩، ١٧:٥٩

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان دوو هاووڵاتی خەڵکی گوندی قەرەگۆڵیان دەستبەسەر کردووە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (١٧ی پووشپەڕی ٢١٧٩/ ٨ی ژوئیەی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان، هێرشیان کردە سەر ماڵی دوو برای دانیشتووی گوندی قەرەگۆڵ بە ناووەکانی “ئەسعەد حەسەن پوور” و “یوونس حەسەن پوور” و هەردوویان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو دوو برایە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر و پاش دوو ڕۆژ ئازاد کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە