دەستبەسەر کرانی دوو هاووڵاتی دیکە لە کرماشان و ئورمیە

هەنگاو: دوو هاووڵاتی کورد لە شارەکانی کرماشان و ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران.

٣٠ بەفرانبار ٢٧١٨، ١٤:٢٥

 

هەنگاو: دوو هاووڵاتی کورد لە شارەکانی کرماشان و ئورمیە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران لەلایەن هێزە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر کران.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٢٩ی بەفرانباری ٢٧١٨/ ١٩ ژانویەی ٢٠١٩)، هیزەکانی ئیتلاعاتی کرماشان هاووڵاتیەکی تەمەن ٣٨ ساڵیان بە ناوی“یاسر موحیبی“ کوری غولام حوسەین دەستبەسەر و رەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردووە.

یاسر موحیبی خەڵکی بەخشی بێڵەوار سەربە کرماشانە و بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران لە شوێنی کارەکەی دەستبەسەر کرا.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنجشەممە (٢٧ی بەفرانبار/١٧ی ژانویە) هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”قادر زەینی“ کوری سەیفەدین لەلایەن هێزە ئەمنییەکان بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر کراوە.

قادر زینی دانیشتووی شارەکی ئەلواجی ئورمیەیە و دوای دەستبەسەر کردن گوازراوەتەوە بۆ شوێنێکی نادیار.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە