دەستبەسەرکرانی دوو چالاکی کرێکاری لە سنە

هەنگاو: زانیار دەباغیان بە مەبستی تێپەراندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا و چالاکێکی کرێکاری دیکەش لە شاری سنە دەستبەسەر کرا.

١١ بانەمەڕ ٢٧١٩، ٢٢:١٠

 

هەنگاو: زانیار دەباغیان بە مەبستی تێپەراندنی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانە کرا و چالاکێکی کرێکاری دیکەش لە شاری سنە دەستبەسەرکرا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زانیار دەباغیان، چالاکی کرێکاری کورد، کاتژمێر ١٠ی بەیانی ڕۆژی چوارشەممە (١١ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ١ی مەی ٢٠١٩)، دوای ئەوەی کە بۆ دادگای سنە بانگ کراوە، دەستبەسەر و بە مەبستی تێپەڕاندنی ماوەی حوکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە کراوە.

زانیار دەباغیان ڕۆژی سێ شەممە (٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٢فێوریەی ٢٠١٩) لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆڕشی سنە بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی ئەندام بوون لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران، حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

ناوبراو ڕۆژی دووشەممە (١٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوو مانگ، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

لەلایەکی دیکەوە، ئێوارەی هەمان ڕۆژ، ئیسحاق ڕوحی چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە لە گەڕەکی نایسەری ئەو شارە لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە