دەستبەسەر کرانی دوو کەس لە سەوڵاوا و بانگ کرانی زیاتر لە دە کەسی دیکە

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم دوو کەس لە دانیشتووانی یەکێک لە گوندەکانی سەوڵاوا دەستبەسەر و زیاتر لە ١٠ کە

١٩ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٠:٤٣

 

هەنگاو: لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لانیکەم دوو کەس لە دانیشتووانی یەکێک لە گوندەکانی سەوڵاوا دەستبەسەر و زیاتر لە ١٠ کەسی دیکە بۆ ناوەندە ئەمنییەکان بانگ کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە ١٢ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢ی ژانویەی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ”دێوەزناو“ و دوو کەسیان بە ناوەکانی ”قادر مەجیدپووڕ“ کوڕی حەمدوڵڵا و ”هەیبەت ئەمینی زادە“ کوڕی فەرەیدوون دەستبەسەر کردووە.

یەکێک لە دانیشتوانی گوندی دێوەزناو کە بە هۆکاری ئەمنی نەیویست ناوی ئاشکرا بێت وێڕای پشتڕاست کردنەوەی ئەو هەواڵە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ئەو دوو هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

ئەو سەرچاوەیە لەدرێژەدا ڕایگەیاند کە، زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی دیکەی خەڵکی ئەو گوندە لەلایەن ئیدارەی ئیتلاعاتی سەوڵاوا بانگ کراون و دەبێ لەماوەی ڕۆژانی داهاتوودا خۆیان بەو ناوەندە ئەمنییە بناسێنن.

سەرەڕای تێپەڕی یەک حەفتە لە دەستبەسەر کرانی قادر و هەیبەت، هیچ زانیارییەک لە سەر چارەنووسیان لە بەر دەستدا نیە و هەوڵەکانی بنەماڵەکانیان بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسیان بێ ئاکام ماوەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە