دەستبەسەر کرانی زیاتر لە ١٠ کەس لە شاری مەهاباد

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد زیاتر لە ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد.

١٨ خەرمانان ٢٧٢١، ١٢:٣٤

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد زیاتر لە ١٠ کەسیان دەستبەسەر کرد.

بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنج شەممە ١٨ی خەرمانانی ٢٧٢١ (٩ی سێپتامبری ٢٠٢١)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەهاباد زیاتر لە ١٠ هاووڵاتیی کوردیان دەستبەسەر کردووە.

هەتا ئێستا ناسنامەی ٨ کەس لەوانەی کە دەستبەسەر کراون بە ناوەکانی ئاکام سەرکانی، محەمەد سیاقۆڵ، شۆڕش کورانی، موختار نەبی، ڕەحمان دان زی، مەحموود یاڵاچاکی، جەلال کامێشانی و فەرهاد ڕەحیم مەلا بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.

ئەم هاووڵاتیانە بە بێ پیشاندانی بەرگەی دادوەری دەستبەسەر و دواتر بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونەتەوە. سەرچاوەکانی هەنگاو ڕایانگەیاندووە ئەگەری زۆر ژمارەی دەستبەسەرکراوەکان زیاتر بێت.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە هۆکاری دەستبەسەر کران و ئەو تۆمەتانەی کە خراوەتە پاڵ ئەم هاووڵاتیانە نەزانراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە