دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتیی کورد لە ئیلام، بۆکان و مەهاباد

هەنگاو: شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە کوردستان درێژەی هەیە و ئەمڕۆ سێ کەسی دیکە لە بۆکان، مەهاباد و ئیلام دەستبەسەر کران.

٩ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٩:١٥

 

هەنگاو: شەپۆلی دەستبەسەرکردنی هاووڵاتیانی کورد لە کوردستان درێژەی هەیە و ئەمڕۆ سێ کەسی دیکە لە بۆکان، مەهاباد و ئیلام دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەمڕۆ یەکشەممە (٨ی ڕەزبەری ٢٧١٨ / ١ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨)، هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە شاری ئیلام لاوێکی کوردیان بە ناوی ”ئەحمەد شاهێد“ بە تۆمەتی پەیەوەندی گرتن بە یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکان لاوێکی کوردیان بە ناوی ”قادر حوسێن زادە“ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستوەتەوە.

هاوکات، ژنێکی خەڵکی گۆگ تەپە  بە ناوی ”بەفرین“ لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە حوسێن ئارتەنگ، هاوژینی بەفرین سێشەممەی حەفتەی ڕابردوو دەستبەسەر کراوە.

بەفرین هەشتەمین هاووڵاتیی خەڵکی مەهابادە کە لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە