دەستبەسەر کرانی مامۆستایەکی ئایینی لە شاری بۆکان

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان مامۆستایەکی ئایینیان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردووە.

٢٢ گەلاوێژ ٢٧٢٠، ١٩:٠٣


هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان مامۆستایەکی ئایینیان دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردووە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشممە ٢٠ی گەلاوێی ٢٧٢٠(١٠ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری بۆکان هەڵیانکوتاوەتە سەر گوندی ئاڵەشین و کەسایەتییەکی ئایینییان بە ناوی مەلا ئەمیر ئەرمەنی بڵاغیان دەستبەسەر کردووە.

شایەتحاڵێک لەوبارەوە بە هەواڵنێری هەنگاوی ڕاگەیاند کە، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات دوای دەستبەسەرکردنی مەلا ئەمیر کەل و پەلی تایبەتی ناوبراویان پشکنیوە و لەپتابەکەیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

بەدواداچوونی بنەماڵەی ئەو مامۆستایە و سەردانی ناوەندە ئەمنییەکان تا ئێستا هیچ ئاکامێکی نەبووە و چارەنووسی ناوبراو ناڕوونە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە