دەستبەسەر کرانی ٣٧ هاووڵاتی کورد لە مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٣٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری

١٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٠، ١١:٢٠

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینی، لاینکەم ٣٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران، مەدەنی و مەزهەبی دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئامار و بەڵگەنامەکانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ئۆکتۆبری ٢٠٢٠ دا، لانیکەم ٣٧ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، مەزهەبی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، ٢٤ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی و پەیوەندی لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری حکوومەت، ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی و ٧ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر کراون. هەروەها کۆڵبەرێکیش دەستبەسەر کراوە و هۆکاری دەستبەسەر کرانی دوو کەسیش نادیارە.


زیاترین هاووڵاتی لە پارێزگای سنە دەستبەسەر کراون کە ٢٠ حاڵەت بووە. هەروەها دەستبەسەر کرانی ١٣ هاووڵاتی لە پارێزگای ئورمیە، ١ هاووڵاتی لە پارێزگای کرماشان و ٣ هاووڵاتی لە پارێزگای ئیلام تۆمار کراوە.

چوار کەس لەو دەسبەسەر کراوانە ژن بوون و یەکێکیش تەمەنی ژێر ١٨ ساڵ و مێرمنداڵ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە