دەستبەسەر کرانی ٣١ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی مانگی مەی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا بە شێوەی نێونجئ ڕۆژانە هاووڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەن

١٢ جۆزەردان ٢٧١٩، ٠٩:١٦

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا بە شێوەی نێونجئ ڕۆژانە هاووڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و کرێکاری لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی مەی ٢٠١٩ (مانگی ٥ی زایینی)، لانییکەم ٣١ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی ححکوومەتی ئێرانەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەو ئامارانە، لە ماوەی مانگی ڕابردووی زایینیدا ٧ چالاکی ژن، ٢٣ پیاو و مێرمنداڵێک دەستبەسەر کراون.

هۆکاری دەستبەسەر کرانی زۆربەیان چالاکی سیاسی بووە و زۆربەی دەستبەسەر کراوەکان خەڵکی پارێزگای سنە بوون.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان 

چالاکانی سیاسی: ١٩ حاڵەت کە دەکاتە ٦١٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکانی مەدەنی: ٩ حاڵەت کە دەکاتە ٢٩٪  ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکانی کرێکاری: ٣ حاڵەت کە دەکاتە ١٠٪  ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ٢٧ حاڵەت.

پارێزگای ئورمیە: ٣ حاڵەت.

پارێزگای کرماشان: ١ حاڵەت.

 

زیاترین هاووڵاتی لە شاری سنە دەستبەسەر کراوە کە ١٢ حاڵەت بووە و لە شاری مەریوانیش ١١ کەس دەستبەسەر کراون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە