دەستبەسەر کرانی ٤٦ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠٢٠ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا لانیکەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، کرێکاری و مەزهەبی لەلایەن دام و

١٣ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٠٩:٥٤

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا لانیکەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی، کرێکاری و مەزهەبی لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژانویەی ٢٠٢٠ (مانگی ١ی زایینی)، لانیکەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.

بە پێی ئەم ڕاپۆرتە،لەو ماوەیەدا ٣ ژن، ٣ ڕۆژنامەنووس و ٧ خوێندکاری زانکۆ دەستبەسەر کراون.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان

چالاکانی سیاسی: ٤٠ حاڵەت کە دەکاتە ٨٧٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکانی مەدەنی: ٤ حاڵەت کە دەکاتە ٩٪ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکانی کرێکاری: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢٪  ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکانی مەزهەبی: ١ حاڵەت کە دەکاتە ٢٪  ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ٢٧ حاڵەت.

پارێزگای ئورمیە: ٩ حاڵەت.

پارێزگای کرماشان: ٩ حاڵەت.

پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە