دەستبەسەر کرانی ٤٦ هاووڵاتیی کورد لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠١٩ دا

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا بە شێوەی نێونج هەر سێ ڕۆژ دوو هاووڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دام و

١٠ پووشپەڕ ٢٧١٩، ٢٠:٣٨

 

هەنگاو: لە ماوەی مانگی ڕابردووی زاییینی دا بە شێوەی نێونجی هەر سێ ڕۆژ دوو هاووڵاتییەکی کورد بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، مەدەنی و مەزهەبی لەلایەن دام و دەزگا ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی مانگی ژوئەنی ٢٠١٩ (مانگی ٦ی زایینی)، لانییکەم ٤٦ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە لە شارە جیاجیاکانی کوردستان دەستبەسەر کراون.

 

جیاکردنەوە بە پێی تۆمەتەکان 

چالاکانی سیاسی: ٤٢ حاڵەت کە دەکاتە ٩٢٪ ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکانی مەدەنی: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٤٪  ی کۆی حاڵەتەکان.

چالاکانی مەزهەبی: ٢ حاڵەت کە دەکاتە ٤٪  ی کۆی حاڵەتەکان.

 

جیاکردنەوە بە پێی پارێزگاکان

پارێزگای سنە: ٥ حاڵەت.

پارێزگای ئورمیە: ٢٤ حاڵەت.

پارێزگای کرماشان: ١٦ حاڵەت.

پارێزگای ئیلام: ١ حاڵەت.

 

زیاترین هاووڵاتی لە شاری سەلاسی باوەجانی دەستبەسەر کراوە کە ٩ حاڵەت بووە .


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە