دەستبەسەر کرانی هاوڵاتیەکی کورد و ئازاد بوونی سێ کەسی دیکە

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی کوردی لە شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و سێ هاووڵاتی بەندکراوی دیکە، لە بەندیخانە ئازاد کران.

١٥ ڕەشەمە ٢٧١٨، ٢٢:١٩

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا هاووڵاتیەکی کوردی لە شاری سنە لەلایەن ناوەندە ئەمنیەکانەوە دەستبەسەر و سێ هاووڵاتی بەندکراوی دیکە، لە بەندیخانە ئازاد کران.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە (٢ی ڕەشەمەی ٢٧١٨/ ٢ی فێوریە٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هاوڵاتییەکی خەڵکی شاری سنەیان بە ناوی ”ئارمین ئیسپەرلووس“ دەستبەسەر کردووە.

ئەو هاووڵاتیە کە سەربازەو لە پادگانی لەشکری ٢٨ی ئەرتەش بووە، بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیە ئوپۆزیێسیونی حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ئێوارەی ڕۆژی سێشەممە (١٤ی رەشەمەی ٢٧١٨/٥ی مارس) سامان جێرجیس، رەپێری کرماشانی دوای مانگ و نیوێک دەستبەسەر کراوی بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

لەلایەکی دیکەوە ڕۆژی چوارشەممە ١٥ی رەشەمە، ئیرەج رەحیم زادە چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی مەریوان بە دانانی بارمتەی ٢٠٠ میلیۆن بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

هاوکاتی سامان نەقشبەندی مامۆستای دەستبەسەر کراوی خەڵکی ئورمیە بە دانانی بارمتەی ٢٠ میلیۆن تمەنەی لە بەندیخانە ئازاد کرا.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە