دەستبەسەر کرانی ژنێک لە شاری سنە

هەنگاو: ژنێکی خەڵکی سنە یەک ڕۆژ دوای ئەوەیکە مێردەکەی دەستبەسەر کرا، خۆشی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

٥ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٢:٥٨

 

هەنگاو: ژنێکی  خەڵکی سنە یەک ڕۆژ دوای ئەوەیکە مێردەکەی دەستبەسەر کرا، خۆشی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە دەستبەسەر کراوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنجشەممە (٢ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٣ی مەی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە هێرشیان کردووەتە سەر ئاوایی گاوەرە و چوونەتە ماڵی کەسێک بە ناوی سەلاح ساعێدی و ژنی ناوبراویان بە ناوی هاوژین سەرمەستی تەمەن ٢٠ دەستبەسەر کردوە.

سەلاح، هاوسەری هاوژین ڕۆژی پێشتر لەگەڵ دوو کەسی دیکە بە ناوەکانی حەیدەر ساعێدی و داوود ئەحمەدی لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتەوە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەر کراون.

هاوژین ڕۆژی یەکشەممە (٥ی جۆزەردان/٢٦ی مەی) بە دانانی بارمتە لە دەستبەسەگە ئازاد کراوە.

هەتا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە،  هیچ زانیاریەک لە چارەنووسی هاوسەری هاوژین و ئەو دوو کەسەی دیکە لەبەردەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە