دەستبەسەر کرانی سێ هاووڵاتی لە سنە

هەنگاو: لە رۆژانی ڕابردوودا لانیکەم جوار هاووڵاتی لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

٤ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٠:٥٥

 

هەنگاو: لە رۆژانی ڕابردوودا لانیکەم سێ هاووڵاتی لە شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کران.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە حەوتووی ڕابردوو (١ی جۆزەردانی ٢٧١٩ / ٢٢ی مەی ٢٠١٩)، هێزە ئەمنییەکانی حکوومەتی ئێران لە شاری سنە لە گوندی “گاوەرە” سێ هاووڵاتی کوردیان بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومتی ئێران دەستبەسەر کرا.

هەواڵنێری هەنگاو لە سنە ناسنامەی ئەو سێ ھاووڵاتییەی سەلاح ساعدی و حەیدەر ساعدی  و داوود ئەحمەدی خەڵکی گوندی گاوەرە ڕاگەیاندووە.

دوای تێپەربوونی چوار ڕۆژ لە دەستبەسەرکرانی ئەو سێ هاووڵاتیە هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسیان لەبەر دەستدا نیە و بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکانیان لەو بارەوە هیچ ئاکامێکی نەبووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە