دەستبەسەر کرانی کچێکی خەڵکی سەردەشت لەلایەن ئیتلاعاتی سپای پاسداران

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی سەردەشت کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازرایەوە.

٨ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٢١:٢٢

 

هەنگاو: کچێکی لاوی خەڵکی سەردەشت کە لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، کچێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی گوندی ”مەزناوێ“ ی سەردەشت بە ناوی ”ساوێن مەحموودیان ڕاد“ کچی عەبدوڵلا نزیک بە دوو مانگ پێش لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کراوە.

سەرچاوەیەکی ئاگادار لەوبارەوە بە هەنگاوی ڕاگەیاند کە، ساوێن مەحموود ڕاد دوای دوو مانگ ڕاگیران لە ژوورە تاکە کەسییەکانی دەستبەسەرگەی ”سپای ئەلمەهدی“ ئورمیە، ڕۆژی یەکشەممە ٦ی بەفرانباری ٢٧١٩ (٢٦ی ژانویەی ٢٠٢٠) بۆ بەندیخانەی مەهاباد گوازراوەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە، ساوێن مەحموود ڕاد بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دەستبەسەر کراوە.

هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی سەردەشت بە ناوی ”دارا ڕەشیدی“ لەگەڵ ساوێن بە هەمان تۆمەت دەستبەسەر کراوە کە ئەویش ڕۆژی یەکشەممە بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە گوازراوەتەو.ە

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە