دەستبەسەر کرانی ٧٠٠٠ کەس لە پارێزگای کرماشان لەماوەی ٦ مانگدا

هەنگاو: بەرپرسانی ئەمنی پارێزگای کرماشان ڕایانگەیاندووە کە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا (بەهار و هاوین) زیاتر لە ٧٠٠٠ هەزار کەس بە تۆمەتی دزی و

١٦ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٥:١٤

 

هەنگاو: بەرپرسانی ئەمنی پارێزگای کرماشان ڕایانگەیاندووە کە لە ماوەی شەش مانگی یەکەمی ئەمساڵدا (بەهار و هاوین) زیاتر لە ٧٠٠٠ هەزار کەس بە تۆمەتی دزی و فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی ماددە سڕکەرەکان لەو پارێزگایە دەستبەسەر کراون.

بە پێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو و بە پشتبەستن بە ”ئیسنا“، مەنووچێهر ئەمانوڵڵاهی، فەرماندەی ئینتزامیی پارێزگای کرماشان ڕایگەیاندووە کە لەماوەی شەش مانگی ڕابردوودا زیاتر لە حەفت هەزار کەس بە تۆمەتی دزی و فرۆشتن و بڵاوکردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کراون.

ناوبراوی ڕایگەیاندووە کە لەو ژمارەیە ” چوار هەزار کەس بە تۆمەتی دزی و زیاتر لە سێ هەزار کەسیش بە تۆمەتی فرۆشتن و بڵاو کردنەوەی ماددەی هۆشبەر دەستبەسەر کراون.

بەرزبوونی ڕێژەی بێکاری هۆکاری سەرەکی چوونەسەرەوەی کێشە کۆمەڵایەتییەکان وەکوو خۆکوشتن، دزی، فرۆشتنی ماددەی هۆشبەر و … بە ئەژمار دێت.

عەلی محەمەدی، سەرۆکی ئابووری و دارایی پارێزگای کرماشان مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ ڕێژەی بێکاری لە ئەو پارێزگایە ١٩.٤٪ ڕاگەیانبدوو. بەڵام کارناسانی ئابووری لەسەر ئەو بڕوایەن کە ڕێژەی بیکاری لە پارێزگای کرماشان لەسەرووی ٣٥٪ دەبێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە