دەستبەسەر کرانی ١١ کەسی دیکە لە شارەکانی کوردستان

هەنگاو: لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی حەفتەی ڕابردوو کە ١٥ شاری کوردستانی گرتەوە، زیاتر لە ١٥٠٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن نا

٨ سەرماوەز ٢٧١٩، ١٠:٤٢

 

هەنگاو: لە ماوەی خۆپێشاندانەکانی حەفتەی ڕابردوو کە ١٥ شاری کوردستانی گرتەوە، زیاتر لە ١٥٠٠ هاووڵاتیی کورد لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٦ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (٢٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی مەریوان هەڵیانکوتاوەتە سەر شوێنی کاری ”بەختیار ڕەحیمی“ و دەستبەسەریان کردووە.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا دوو هاووڵاتیی خەڵکی گوندی نسڵ سەر بەشاری مەریوان بە ناوەکانی ”ئاسۆ فەتاحی“ کوڕی ڕەحیم و ”یەدوڵڵا عەزیزی“ کوڕی مەحموود دەستبەسەر کراوەن.

هەروەها، ”سۆران ڕاوەند“ کوڕی مەحموود، هاوکات لە گەڵ یەکم ڕۆژی خۆپێشاندانەکان دەستبەسەر و چارەنووسی نادیارە.

بەپێی ئەو هەواڵانەی کە لە بۆکانەوە نێردراون، مێرمنداڵێکی تەمەن ١٧ سال بە ناوی ”فەردین داوەند“ بە تۆمەتی بەشداری لە خۆپێشاندانەکان، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارەوە دەستبەسەر کراوە.

سێ هاووڵاتیی خەڵکی سنەش بە ناوەکانی ”سوهەیب ئەسەدی“، ”ئارمان وەفایی“ و ”خالید حوسێنی“ هەر بەو تۆمەتە دەستبەسەر کراون.

سوهەیب ەئسەدی ڕۆژی سێشەممە ٥ی سەرماوەز، ئارمان وەفایی ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی خەزەڵوەر و ”خالید حوسێنی“ ڕۆژی دووشەممە ٤ی سەرماوەز دەسبەسەر کراون.

دوو کەسی دیکەی خەڵکی سنە بە ناوەکانی ”ئارمین فەلاحی“ و ”بێهنام وەکیڵی“ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە چارەنووسیان نادیارە.

هەر لەو پەیوەندییەدا، خوێندکارێکی خەڵکی سەقز بە ناوی ”ئەسعەد محەمەدیان“ حەفتەی ڕابردوو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراوە و چارەنووسی نادیارە. ئەسعەد محەمەدیان خوێندکاری ڕشتەی شیمی (کیمیا) و خەڵکی گوندی ”کوردکەند“ بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە