دەستبەسەر کرانی ئەندامێکی سەندیکای کرێکارانی نانەواخانەکان لە سنە

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە چالاکانی کرێکاریخەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

٣٠ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٤:٣٩

 

هەنگاو: یەکێکی دیکە لە چالاکانی کرێکاریخەڵکی شاری سنە لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کرا.

بەپێی هەواڵێ ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئێوارەی ڕۆژی دووشەممە (٢٩ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٨ی فێوریەی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە، یەکێک لە چالاکانی کریکاری ئەو شارەیان بە ناوی “ئێقباڵ شەعبانی” دەستبەسەر و ڕەوانەی شوێنێکی نادیاریان کردووە.

ئێقباڵ شەعبانی پشکێنەری سەندیکای نانەواخانەکانی سنە بووە و تا ئێستا چارەنووسی نادیارە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە