دەستبەسەرکران و مەترسی دیپۆرتکردنەوەی پەنابەرێکی سیاسیی کورد لە تورکیا بۆ ئێران

١٩ خاکەلێوە ٢٧٢١، ٢٢:١٩

 

هەنگاو: ئەفشین سوهرابزادە، بەندکراوی سیاسیی پێشوو و چالاکی سیاسی لە تورکی لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی ئەو وڵاتەوە دەستبەسەر  کراوە و لە گەڵ مەترسی دیپۆرتکردنەوەی  بۆ ئێران بەرەوڕووە.

بە پێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەفشین سوهرابزادە، چالاکی سیاسیی کورد، لە رۆژی دووشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢١( ٥ی ئاوریلی ٢٠٢١) لە لایەن هێزە ئەمنییەتییەکانی تورکیاوە لە شاری کایسەر دەستبەسەر کرا و بۆ کەمپی GGM ی ئەو شارە بەڕێ کراوە.

فریشتە تاجمیری، هاوژینی ئەفشین لەم بارەوە بە هەنگاوی راگەیاند:" ئەفشین لە پێوەندییەکدا وتی پێم کە هێزە ئەمنییەتییەکان بەرگەی دیپۆرتیان هێناوە بۆم کە واژۆی بکەم بەڵام من واژۆم نەکردووە".

فایلێکی دەنگیی ئەفشین لە لای هەنگاوە کە دەڵێ: لە گەڵ چەند پەنابەری دیکە کە خەڵکی ئەفغانستانن هەموومان لە شوێنێکدا راگیراوین و بە وتوویانە پێمان کە هەموومان دیپۆرت ئەکەنەوە.

ئەفشین سوهراب زاده تەمەن ٣١ ساڵ و خەڵکی کرماشان ڕۆژی دووشەممە ١٨ی ج ۆزەردانی ٢٧٠٩ (٨ی ژوئەنی ٢٠٠٩) لەکاتی خۆپێشاندانەکانی خەڵک دوای بۆ ناڕەزایەتی نیشاندان بە ئاکامی هەڵبژاردنەکانی سەرۆک کۆماری دەستبەسەر و دوای ٩ مانگ ئەشکەنجە لە ژوورە تاکەکەسییەکانی ئیداریە ئیتلاعات لە دادگایەکی چەند خولەکیدا لەلایەن لقی دووی دادگای شۆڕشی کرماشان بە تۆمەتی “موحاریبە” لە ڕێگای ئەندامەتی لە حیزبێکی کوردستانی سزای سێدارەی بە سەردا سەپا لکە ئەو سزایە دواتر بۆ ٢٥ ساڵ بەندکران و دوورخرانەوە کەم کرایەوە.

ئەم چالاکە کوردە لە ماوەی ئەو حەوت ساڵەی کە لە بەندیخانە بوو لە بەندیخانەکانی ڕەجایی شاری کەرەج، ئێڤینی تاران، سنە، کرماشان، بەندەرعەباس و میناب ڕاگیرابوو و ساڵی ٢٠١٦ کاتێک بە مەبەستی چارەسەریی پزیشكی هاتبووە دەرەوەی بەندیخانە زێدەکی بەجێهێشت و ڕووی لە وڵاتی تورکیا کرد.

لەو ڕووەوە کە لەئەگەری دێپۆرتکرانەوەی ئەم چالاکە سیاییە بۆ ئێران گیانی دەکەوێتە مەترسییەوە،  ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، هاوکات لەگەڵ دەربڕینی نیگەرانی بەرانبەر بە ئەگەر دیپۆرت کرانی ئەفشین سوهراب زادە، داوا لە سەرجەم ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ دەکات هەموو هەوڵی خۆیان بۆ ڕێگری کردن لە دیپۆرت کرانەوەی ئەم چالاکە سیاسییە بخەنە گەڕ.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە