دەستبەسەرکرانی سێ ئەندامی بنەماڵەیەک لە پیرانشار

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار سێ ئەندامی بنەماڵەیەکیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

٤ بانەمەڕ ٢٧١٩، ١٧:٢١

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار سێ ئەندامی بنەماڵەیەکیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە (٤ی بانەمەڕی ٢٧١٩ / ٢٤ی ئاوریلی ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی پیرانشار لە گوندی ”ڕیگئاوێ‘ هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی هاووڵاتییەکی کورد و سێ ئەندامی ئەو بنەماڵەیان دەستبەسەر کردووە.

 بە پێی ڕاپۆرتی گەیشتوو ”ڕەحمان قاسمی“ و دوو کوڕەکەی بە ناوەکانی ”داود و شۆڕش“ دەستبەسەر کراون.

ئەو سێ هاووڵاتییە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری کردنی یەکێک لە حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران دەستبەسەر کراون و دوای دەستبەسەر کران بۆ شوێنێکی نادیار گوازراونتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە