دەستبەسەرکرانی مامۆستایەکی قوتابخانە لە خوراسان

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی خوراسانی باکوور مامۆستایەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

٢١ گەلاوێژ ٢٧١٩، ١٢:٥٦

 

هەنگاو: هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی خوراسانی باکوور مامۆستایەکی کوردیان دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی هەینی ١٩ی گەلاوێژی ٢٧١٩(١٠ی ئاگۆستی ٢٠١٩) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی شاری فارووج لە پارێزگای خوراسانی باکوور، مامۆستایەکی کوردیان بە ناوی “ئیبراهیم سداقەت” دەستبەسەر  و بۆ شوێنێکی نادیاریان گواستووەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئیبراهیم سداقەت مامۆستای وەرزش بووە بە تۆمەتی تێکدانی بیروڕای گشتی، رەگەزپەرەستی و هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران، بە بێ نیشاندانی بەڵگەی دادگا، دەستبەسەر کراوە.

هەتا کاتی ئامادەکردنی ئەم هەواڵە سەرەڕای بەدواداچونەکانی بنەماڵەی سەداقەت، هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووس و شوێنی ڕاگیرانی ناوبراو لەبەر دەستدا نیە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە