دەستبەسەرکرانی ٣٤ هاووڵاتیی کورد لەماوەی ١٠ ڕۆژدا

هەنگاو: لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٣٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیرانەوە دەستبەسەر کراون.

١٩ پووشپەڕ ٢٧١٨، ٢٢:٢٣

 

هەنگاو: لەماوەی دە ڕۆژی ڕابردوودا لانیکەم ٣٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی ئیرانەوە دەستبەسەر کراون.

بەپشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لەناوەندی ئاماری ”هەنگاو“، لەماوەی ١٠ ڕۆژی یەکەمی مانگی ژوئیە، لانیکەم ٣٤ هاووڵاتیی کورد لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێرانەوە دەستبەسەر کراون.

بە پشتبەستن بەو ڕاپۆرتە، ١٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی سیاسی، ٧ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەدەنی، ٢ کەس بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی و کسێکیش بە تۆمەتی چالاکی میدیایی دەستبەسەر کراوە و ١٢ کەس لە دەستبەسەر کراوەکانیش لە مەڕدارەکانی باشوور و باکووری کوردستان بوون.

هەروەها، ٨ کەس لە دەستبەسەر کراوان خەڵکی پارێزگای ئورمیە، ٧ کەس پارێزگای کرماشان، ٢ کەس خوراسانی ڕەزەوی، ٢ کەس خەڵکی ئیلام ، دوو کەس خەڵکی سنە وو کەسێکیش خەڵکی پارێزگای لوڕستان بووە و ٨ کەس خەڵکی باشووری کوردستان و ٤ کەسیش خەڵی باکووری کوردستان بوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە