دەستبەسەرکرانی هاووڵاتییەکی خەڵکی پیرانشار لە مەهاباد

هاووڵاتییەکی خەڵکی جەڵدیان سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی یووسف سەکر لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێر

٢٦ بانەمەڕ ٢٧٢٢، ١١:١٠


هەنگاو: دووشەممە ٢٦ی بانەمەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی خەڵکی جەڵدیان سەر بە شاری پیرانشار بە ناوی یووسف سەکر لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران لە شاری مەهاباد دەستبەسەر کراوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یووسف سەکر بە بێ پیشاندانی هیچ جۆرە بەڵگەیەکی دادوەری دەستبەسەر و پاشان بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

هەتا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە، زانیارییەکی ورد لەسەر هۆکاری دەستبەسەرکران و ئەو تۆمەتانەی دراوەتە پاڵ یووسف سەکر و هەروەها شوێنی ڕاگرتنی لەبەر دەستدا نییە.

بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەی ئەم هاووڵاتییەش بۆ ئاگادار بوون لە چارەنووسی هەتا ئێستا بێ ئاکام ماوەتەوە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە