دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەزهەبی و گوازرانەوەی بۆ بەندیخانەی ئورمیە

دەستبەسەرکرانی چالاکێکی مەزهەبی و گوازرانەوەی بۆ بەندیخانەی ئورمیە

22:13 - 23 September 2020

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە کە مانگی ڕابردوو لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانی حکوومەتەوە دەستبەسەر کرابوو، بۆ بەندیخانەی ناوەندیی ئەو شارە گوازرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشممە ٣١ی خەرمانانی ٢٧٢٠ ٩٢١ی سێپتامبری ٢٠٢٠)، هاووڵاتییەکی خەڵکی ئورمیە بە ناوی ”ئەرکان عەلیزادە“ تەمەن ٢٢ ساڵ بۆ بەندی سیاسی بەندیخانەی ئورمیە گوازراوەتەوە.

ئەو هاووڵاتییە کوردە ١٠ ڕۆژ پیش بۆ بەندیخانەی ئورمیە گوازرابوویەوە و لە بەندی قەرەنتینەی ئەو بەندیخانەیە ڕاگیرابوو.

ئەرکان عەلیزادە ڕۆژی شەممە ١ی خەرمانانی ٩٩ (٢٢ی ئاگۆسی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە بە تۆمەتی چالاکی مەزهەبی دەستبەسەر و بۆ ماوەی ٢٢ ڕۆژ لە دەستبەسەرگەی ئیدارەی ئیتلاعات لێپرسینەوەی لەگەڵ کرابوو.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دادگای شۆڕش بۆ ئازادی کاتی ناوبراو داوای بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی کردووە کە ئیدارەی ئیتلاعات دژایەتی ئەو بڕیارەی کردووە.