دەستبەسەرکردنی هاووڵاتییەکی دیکە لە بۆکان

هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی یووسف مام قادری، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ

٥ پووشپەڕ ٢٧٢٢، ٢٣:٠٧


هەنگاو: دووشەممە ٦ی پووشپەڕی ٢٧٢٢

هاووڵاتییەکی دیکەی خەڵکی بۆکان بە ناوی یووسف مام قادری، ڕۆژی یەکشەممە ٥ی پووشپەڕی ٢٧٢٢، لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی بۆکانەوە دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار گوازراوەتەوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، یووسف مام قادری، مامی هێمن مام قادری، بەندکراوی سیاسی پێشووە کە ڕۆژی شەممە ڕێکەوتی ٤ی پووشپەڕ، دەستبەسەر و بۆ شاری ئورمیە گوازراوەتەوە.

سەرچاوە کانی هەنگاو ڕایانگەیاند کە یووسف مام قادری بە بێ ئەوەی هیچ بەڵگەیەکی یاسایی پیشان بدرێت و لە گەڕەکی مەجبوور ئاوای بۆکان دەستبەسەر کراوە.

تا کاتی نووسینەوەی ئەم هەواڵە، هۆکارەکانی دەستبەسەرکردنی ناوبراو و هەروەها ئەو تۆمەتانەی دراوتەوە پاڵ یووسف مام قادری و شوێنی ڕاگرتنی لە بەردەستدا نییە.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە