دەیان کرێکاری شارەوانیی سنە لە سەر کارەکانیان دەرکران

هەنگاو: دەیان کرێکاری شارەوانیی سنە، لەلایەن بەرپرسانی ئەو ئیدارەوە لەسەر کارەکانی خۆیان دەرکراون و چوونە رێزی بێکارانی کوردستانەوە.

٦ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢١:٤٦

 

هەنگاو: دەیان کرێکاری شارەوانیی سنە، لەلایەن بەرپرسانی ئەو ئیدارەوە لەسەر کارەکانی خۆیان دەرکراون و چوونە رێزی بێکارانی کوردستانەوە.

بە پێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرڤی کوردستان، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ٦١ کرێکاری شارەوانیی شاری سنە لەلایەن بەرپرسانی شارەوانییەوە دەرکراون.

ئەو کرێکارانە زۆربەیان لە بەشی خاوێنکردنەوە، فەزای سەوز و نیگابانی و هەروەها شۆڤێری کاریان کردووە و بە بێ هیچ هۆکارێک لەسەر کرار دەرکراون.

دەرکرانی بێ هۆی ئەو کرێکارانە بووەتە هۆ ناڕەزایەتی و مانگرتنی کرێکارانی شارەوانی بەتایبەت کرێکارانی شارەکی پیشەیی ١،٢، و ٣ و لەماوەی چەند ڕۆژی رابردوودا چەندین کۆبوونەوەی نارەزایەتییان ئەنجام داوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە