رفاندنی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی سنە لەلایەن ئیتلاعاتەوە

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەکی نایسەری سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ناو شاری سنە رفێندراوە.

٢١ جۆزەردان ٢٧١٨، ٠٠:٤٦

 

هەنگاو: هاووڵاتییەکی خەڵکی شارەکی نایسەری سنە، لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانەوە لە ناو شاری سنە رفێندراوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە  رێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی یەکشەمە (٢٠ی جۆزەردان/ ١٠ی مەی) بنەماڵەی لاوێکی کوردی خەڵکی ناوچەی سنە، ئاگادار کرانەوە کە کوڕەکەیان ٢٠ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن ئیتلاعاتەوە رفێندراوە.

سەرچاوەیەکی نزیک لەو بنەماڵەیە بە هەنگاوی راگەیاند، "شەهاب حوسێن پەناهی" کورێ عەبدوڵڵا خەڵکی شارەکی نایسەری سنە ٢٠ رۆژ پێش ئێستا لەلایەن ئیتلاعاتەوە رفێندراوە.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی بنەماڵەی شەهاب حوسێن پەناهی پاش ٢٠ رۆژ لە رفێندرانی کوڕەکەیان بەدەستی ئیتلاعات ئاگادار کراونەتەوە.

دەگوترێ بنەماڵەی ئەو لاوە کوردە لە ماوەی ٢٠ رۆژی رابردوودا و سەرەڕای بەدواداچوونی زۆر، هیچ زانیارییەکیان لەمەر چارەنووسی کوڕەکەیان دەست نەکەوتبوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە