زانیار دەباغیان حوکمی یەک سال بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو:زانیار دەباغیان چالاکی کرێکاری دانیشتووی شاری سنە لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بە یەک ساڵ بەندکران مەحکووم کرا.

٢٥ ڕێبەندان ٢٧١٨، ٢٢:٠٨


هەنگاو:زانیار دەباغیان چالاکی کرێکاری دانیشتووی شاری سنە لەلایەن دادگای ئەو شارەوە بە یەک ساڵ بەندکران مەحکووم کرا.

بە پێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، زانیار دەباغیان چالاکی کرێکاری خەڵکی سنە ڕۆژی سێ شەممە (٢٣ی ڕێبەندانی ٢٧١٨/ ١٢فێوریەی ٢٠١٩) لەلایەن لقی یەکی دادگای شۆرشی ئەو شارەوە حوکمی بەندکرانی بەسەردا سەپێندراوە.

بە پێی ئەو حوکمە، زانیار دەباغیبان بە تۆمەتی پرۆپاگەندە دژی نیزام لە ڕێگەی ئەندام بوون لە حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئێران، حوکمی یەک ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپاوە.
زانیار دەباغیان ڕۆژی دووشەممە (١٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٨/ ٨ی ئۆکتۆبری ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعات دەستبەسەر و دوای دوو مانگ، بە دانانی بارمتەی ٣٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە