زیاتر لە سەد کرێکاری کورد لە سەر کارەکانیان دوور خرانەوە

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئیدارەی شارەوانیی مەهاباد زیاتر لە ١٠٠ کرێکاری خۆی دەر کردووە و هاوکات کۆمپانیایەکی شاری سنەش ز.

١٤ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٥:١٠

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا ئیدارەی شارەوانیی مەهاباد زیاتر لە ١٠٠ کرێکاری خۆی دەر کردووە و هاوکات کۆمپانیایەکی شاری سنەش زیاتر لە ٣٠ کەس لە کرێکارەکانی خۆی وەلا ناوە و بێکار بوون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا شارەواننی مەهاباد زیاتر لە ١٠٠ کرێکاری بەشی جوانکاری ناو شاریان لە سەر کارەکانیان دوور خستووەتەوە.

ئەو کرێکارانە لە حاڵێکدا لەسەر کارەکانیان دەر کراون کە ماوەی شەش مانگە مووچە و حەقدەستیان وەرنەگرتووە و هەوڵەکانیان لەوبارە بێ ئاکام ماوەتەوە.

لەلایەکی دیکەوە ، کۆمپانیای ” مریشكی دایکی واڕۆک“ لە سنە ٣٦ کەس لە کرێکارەکانی خۆی لەسەر کار دوور خستووەتەوە.

بەرپرسانی ئەو کۆمپانیایە هۆکاری ئەو کارەیان بۆ نەبوونی بوددجە گەڕاندووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە