زیاتر لە ١٠ هەزار قوتابی سەقزی لە قوتابخانەی نا ئیستاندارد دەخوێنن

هەنگاو: یەکێک لە بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی سەقز لە پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ١٠ هەزار قوتابی ئەو شارە .

٢٩ ڕەزبەر ٢٧١٨، ١٩:٤٦

 

هەنگاو: یەکێک لە بەرپرسانی ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی سەقز لە پارێزگای سنە ڕایگەیاندووە کە زیاتر لە ١٠ هەزار قوتابی ئەو شارە  لە قوتابخانەی نا ئیستاندارد دەخوێنن کە ئەگەری ڕووخانیان هەیە.

ڕەحمان سەعیدیان، بەرپرسی  ئیدارەی پەروەردە و بارهێنانی سەقز بە هەواڵدێریی حکومەتی مێهری ڕاگەیاندووە ” ئێستا لە شاری سەقز زیاتر لە ٣٠ قوتابخانە هەیە کە ئەگەری ڕووخانیان هەیە و زیاتر لە ١٠ هەزار قوتابی لەو قوتابخانانەدا دەخوێنن.

پێشتر کچێکی تەمەن ٧ ساڵ بەناوی ”دونیا وەیسی“ بە هۆی ڕووخانی دیواری حەوشەی قوتابخانەی گوندی ”گەرماش“ سەر بە شاری سنە گیانی لە دەست دا.

مانگی گەلاوێژی ئەمساڵ، ئەمجەد ئەحمەدی، سەرۆکی گشتی نۆژنکردنەوە و پەرەپێدانی قوتابخانەکانی پارێزگای سنە ڕایگەیاندبوو کە هەزار و ٧٣ قوتابخانەی ئەو پارێزگایە کە سێ هەزار و ٦٣٧ پۆلی خوێندن پێویستییان بە نۆژەنکردنەوە هەیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە