زیاتر لە ٢٠٠٠ کرێکاری کوردی کوورەخانەکانی تەورێز مانیان گرت

هەنگاو: زیاتر لە دوو هەزار کرێکاری کوردی کوورەخانەکانی تەورێز بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە زیاد نەکردنی حەقدەستەکانیان مانیان گرت.

٦ گەلاوێژ ٢٧١٨، ٢٣:٢٤

 

هەنگاو: زیاتر لە دوو هەزار کرێکاری کوردی کوورەخانەکانی تەورێز بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە زیاد نەکردنی حەقدەستەکانیان مانیان گرت.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ”هەنگاو“، لە ڕۆژی شەممە (٦ی گەلاوێژی ٢٧١٨ / ٢٨ی ژوئیەی ٢٠١٨)وە، زیاتر لە دوو هەزار کرێکاری کوورەخانەکانی تەورێز کە سەرجەمیان هاووڵاتیی کوردن، مانیان گرتووە.

یەکێک لەو کرێکارانە لە پەیوەندییەکدا لەگەل هەواڵنێری هەنگاو وتی کە ئێمە بە نێشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە زیادنەکردنی حەقدەستەکانیان مانمان گرتووە.

ئەو کرێکارە کوردە لەدرێژەدا وتی کە نرخی هەموو شتێک بە نیسبەت ساڵی ڕابردووە چەندین قات بەرز بووەتەوە و تەنیا حەقدەستی کرێکارانی کوورەکانە کە وەک خۆی ماوەتەوە.

ناوبراو لەدرێژەدا وتی کە ساڵی ڕابردوو ئێمە بۆ بڕینی هەر ١٠٠٠ خشت بڕی ٣٧ هەزارتمەنمان وەرگرتووە و ئەمساڵیش هەر ئەو بڕە دیاری کراوە بۆمان و سەرەڕای بەدواداچوون و داواکاری ئێمەیە هەتا ئێستا ئەو بڕە پارەیە زیاد نەکراوە و هەر بۆیە ئێمەش دەستمان داوەتە مانگرتن.

زیاتر لە ٥٠٠ بنەماڵەی کورد کە زیاتر لە ٢٠٠٠ کەس دەبن، لە کوورخانەکانی تەورێز لە دۆخیکی نالەبار و بە کەمترین حەقدەست سەرقاڵی ئیش کردنن.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە