سویس/ پەناخوازێکی کورد دوای ڕەدکردنەوەی داوای پەنابەرییەکەی خۆی کوشت

هەنگاو: پەناخوازێکی خەڵکی بۆکان دوای ئەوەی داوای پەنابەرییەکەی لە لایەن ئیدارەی پەنابەرانی سویسەوە ڕەدکرایەوە و پێی ڕاگەیەندرا کە دی

٤ خەرمانان ٢٧٢٠، ١٣:٥١

 

هەنگاو: پەناخوازێکی خەڵکی بۆکان دوای ئەوەی داوای پەنابەرییەکەی لە لایەن ئیدارەی پەنابەرانی سویسەوە ڕەدکرایەوە و پێی ڕاگەیەندرا کە دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە، کۆتایی بە ژیانی خۆی هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە ٣ی خەرمانانی ٢٧٢٠ (٢٤ی ئاگۆستی ٢٠٢٠)، پەناخوازێکی خەڵکی بۆکان بە ناوی ”مەسعوود قادری“ لە کانتۆنی گڵارووسی سوئیس خۆی خستووەتە پیش شەمەندەفەرێک و دەستبەجێ گیانی لە دەست داوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، مەسعوود قادری دوو ساڵ پێش وەکوو پەناخواز ڕووی لە وڵاتی سویس کردووە و دوو مانگ پێش داوای پەنابەرییەکەی لە لایەن ئیدارەی پەنابەریی ئەو وڵاتەوە ڕەد کراوەتەوە.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا پۆلیسی سویس بەو پەناخوازە کوردەیان ڕاگەیاندووە کە بە زوویی دیپۆرتی ئێران دەکرێتەوە و ناوبراویش هەر بەو هۆیەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە