سپاسی پاسداران لە دوێنێوە ١٤ جار بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی تۆپباران کردووە

هەنگاو: تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە دوێنێ نیمەڕۆوە هەتا ئێستا لانیکەم ١٤ جار بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان .

١٦ خەرمانان ٢٧١٨، ٢٠:٤٥

 

هەنگاو: تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە دوێنێ نیمەڕۆوە هەتا ئێستا لانیکەم ١٤ جار بنکە و بارەگاکانی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێرانیان لە کوێستانەکانی هەڵگورد و بەربەزین تۆپباران کردووە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ئەو تۆپبارانانە لە کاتژمێر یەکی دوانیمەڕۆی پێنج شەممەوە دەستی پێکردووە و تا کاتی ئامادە کردنی ئەم هەواڵە واتە ١٠ی شەوی هەینی درێژەی هەیە.

لەلایەکی دیکەوە، فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان ئاشکرای کردەوە، ئەمڕۆ هەینی ڕێکەوتی ١٦ی خەرمانانی ١٣٩٧ی هەتاوی، کاتژمێر ٤ی سەرلەبەیانی سپای پاسداران بۆ جارێکی دیکە بە تۆپ، کاتێۆشا و خومپاره ناوچە شاخاوییەکانی ڕۆژهەڵات و باشووریان بە توندی کردووەتە ئامانج.

هەر بەپێی ئەو ڕاپۆرتە تۆپخانەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە تۆپبارانکردنی بنکە و بارەگاکانی هێزی پێشمەرگەی کوردستان بەردەوامن.

فەرماندەیی هێزی پێشمەرگەی کوردستان باسی لەوەش کردووە: "لە ئەنجامی ئەو تۆپبارانانەدا زەرە و زیانێکی زۆر بەر مەزرا و مووچەی ناوچەی سیدەکان و چۆمان کەوتووە".

زۆر بەی ئەو تۆپبارانە لە تۆپخانەی سەرگردانی پیرانشار کە لە دوو کیلۆ میتری ئەو شارە و لە نزیک گوندی تەمەرچیان هەڵکەتووە، ئەنجام دەدرێت.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە