سپای پاسداران دەستی کردووە بە تۆپبارانکردنی بەرزاییەکانی شاهۆ

هەنگاو: سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بێ هیچ جۆرە ئاگادار کردنەوەیەک دەستی کردووە بە تۆپبارانکردنی بەرزاییەکانی کێوی شاهۆ لە ناوچە

١٦ خاکەلێوە ٢٧٢١، ١٣:٠٩

 

هەنگاو: سپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی بێ هیچ جۆرە ئاگادار کردنەوەیەک دەستی کردووە بە تۆپبارانکردنی بەرزاییەکانی کێوی شاهۆ لە ناوچەی سەوڵاوا و ئەمەش بۆتە هۆی نیگەرانیی خەڵکی ناوچەکە.

بەگوێرەی راپۆرتێک کە بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو گەیشتووە، هێزەکانی سوپای پاسداران لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ، دووشەممە ١٦ی خاکەلێوەی ٢٧٢١ ( ٥ی ئاوریلی ٢٠٢١) دەستی کردووە بە تۆپبارانکردنی بەرزاییەکانی کێوی شاهۆ لە ناوچەی سەوڵاوای پارێزگای سنە.

هەواڵنێری هەنگاو لە سەوڵاوا رایگەیاند کە سپای پاسداران ئێستا بەرزاییەکانی " هەواری دۆڵە" ی شاهۆ لە نێوان گوندەکانی " دەڵەمەرز" و " دێوزناو" بە خەستی تۆپباران ئەکات.

سەرچاوەکانی هەنگاو رایانگەیاند کە تۆپخانەکانی سپای پاسداران لە گوندی " کانی حوسێن بەگ"ی سەوڵاوا جێگیر کراوە و لەوێوە شاهۆ تۆپباران ئەکەن.

بە وتەی دانیشتوویەکی گوندی دەڵەمەرز ئەو تۆپبارانە بێ هیچ ئاگادارییەکی پێشتر و لە ناکاو دەستی پێکردووە و ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی ناوچەکە بۆ ئیشی وەرزێری و باخەوانی یان گیاکەندنی بەهاری چوونەتە ئەو ناوچەیە کە ئەمە بۆتە هۆی نیگەرانیی زۆری خەلکی ناوچەکە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە