سیامەک ئەشرەفی مانگرتنی ویشکی خۆی ڕاگەیاند

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە پاش ٢٦ ڕۆژ مانگرتن، مانگرتنی ویشکی خۆی ڕاگەیاند.

٢٦ ڕێبەندان ٢٧١٩، ٢٢:١٩

 

هەنگاو: بەندکراوێکی سیاسی کورد کە لە بەندیخانەی ناوەندیی ئورمیە پاش ٢٦ ڕۆژ مانگرتن، مانگرتنی ویشکی خۆی ڕاگەیاند.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سیامەک ئەشرەفی، بەندکراوی سیاسی خەڵکی ئورمیە کە چوارساڵە لە بەندیخانەیە، لە ڕۆژی شەممە ٢٦ی ڕێبەندانی ٩٨ (١٥ی فێوریەی ٢٠٢٠)، مانگرتنی ویشکی خۆی لە بەندیخانەی ئورمیە دەست پێکردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سیامەک ئەشرەفی بەرپرسانی بەندیخانەی ئاگادار کردووەتەوە و ئەمڕؤ پاش ٢٦ ڕۆژ لەبەرانبەر ژووری نیگابانی بەند مانگرتنی ویشكی خۆی دەست پێکردووە.

سیامەک ئەشرەفی لە ڕۆژی سێشەممە ١ی ڕێبەندانی ٢٧١٩ (٢١ی ژانویەی ٢٠٢٠) مانی لە خواردن گرتووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، سیامەک ئەشرەفی بە نیشانەی ناڕەزایەتی دەربڕین بە پشت گوێ خستنی داوای ئازادی بە مەرجی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانە و بێ ڕێزیی فەرمانبەرەکانی لقی ٩ی دادگای جێبەجێ کردنی حوکمەکان بە بنەماڵەکەی، مانی لە خواردن گرتووە.

سیامەک ئەشرەفی کە پێشتر ئەندامی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بووە، دوای پاکانە حیساب لەو حیزبە گەڕاوەتەوە بۆ ئێران و ڕۆژی پێنج شممە ٢٠ی جۆزەردانی ٢٧١٦ (٩ی ژانویەی ٢٠٢٠) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو هاووڵاتییە کوردە دواتر لەلایەن دادگای شۆڕشی ئورمیە بە تۆمەتی ”ئەندامەتی لە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران“ حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بە سەردا سەپێندرا و سەرەڕای ئەوەی کە ٣ ساڵ و ٨ مانگە لە بەندیخانەیە، هەتا ئێستا داوای ئازادی بەمەرجی ناوبراو لە لایەن بەرپرسانی پەیوەندیدارەوە پەسەند نەکراوە.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە