سێ برای تەمەن ژێر ١٨ ساڵ لە کرماشان دەستبەسەر کراون

هەنگاو: سێ برای خەڵکی کرماشان کە تەمەنی هەموویان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە، لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی کرماشاه دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

٩ سەرماوەز ٢٧١٩، ٢٠:٥٠

 

هەنگاو: سێ برای خەڵکی کرماشان کە تەمەنی هەموویان لە ژێر ١٨ ساڵ بووە، لە ڕەوتی خۆپێشاندانەکانی کرماشاه دەستبەسەر و چارەنووسیان نادیارە.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە خۆپێشاندانەکانی ئەم دواییانەی کرماشان و ڕۆژی یەکشەممە ٢٦ی خەزەڵوەری ٢٧١٩ (١٧ی نۆڤەمبری ٢٠١٩)، سێ برا بە ناوەکانی سەجاد نادری تەمەن ١٤ ساڵ، پەرهام نادری تەمەن ١٦ ساڵ و پوریا نادری تەمەن ١٨ ساڵ کوڕی محەمەد لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی کرماشانەوە دەستبەسەر کراون.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ برایە لە گەڕەکی دەرەدرێژ (شارەکی مەهدیە)ی کرماشان دەستبەسەر کراون.

سەرەڕای تێپەڕینی دوو حەفتە لە دەستبەسەر کرانی ئەو سی برا مێرمنداڵە و سەرباری بەدواداچوونی بەردەوامی بنەماڵەکەیان، چارەنووسیان نادیارە و نازانرێت کە لەکوێ ڕاگیراون.

 


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە