سێ لاوی کورد کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا

هەنگاو: سێ لاوی کورد لە شارەکانی جوانڕۆ، سنە و ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

٣٠ بەفرانبار ٢٧١٨، ٢٣:٣٣

 

هەنگاو: سێ لاوی کورد لە شارەکانی جوانڕۆ، سنە و ئیلام کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێنا.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە (٣٠ی بەفرانباری ٢٧١٨ / ٢٠ی ژانویەی ٢٠١٨)، لاوێکی خەڵکی گوندی ”سەراب بەرد زەنجیر“ سەر بە ساری جوانڕۆ بە هۆکارێکی نادیار کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری جوانڕۆ ناسنامەی ئەو لاوە کوردەی ”مەسعەب مستەفایی“ کوڕی نادر ڕاگەیاندووە کە خۆی هەڵواسیوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٧ی بەفرانبار / ١٧ی ژانویە)، لاوێکی خەڵکی سنە بە ناوی مازیار ئەلیاسی کوڕی عەلی بە هۆی کێشەی خێزانییەوە خۆی هەڵواسیوە و گیانی لە دەست داوە.

هەمان ڕۆژ، کچێکی لاوی خەڵکی ئیلام بە ناوی ”نەهیە عەباسی“ بە هۆی کیشەی خێزانییەوە ئاگری لە جەستەی خۆی بەرداوە و گیانی لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە