سێ هاووڵاتیی بانەیی بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران بریندار بوون

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە هاووڵاتیانی مەدەنی لە یەکێک لە گ

٢٦ ڕێبەندان ٢٧٢٠، ٠١:١٨

 

پشتیوانی لە هەنگاو

هەنگاو: هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری شاری بانە بە تەقەی ڕاستەوخۆ لە هاووڵاتیانی مەدەنی لە یەکێک لە گوندەکانی ئەو شارە لانیکەم سێ کەسیان بریندار کرد.

بە گوێرەی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی چوارشەممە ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٠ (۱۰ی فێبریوێری ٢٠٢١) هێزەکانی سنوورپارێزی ئێران لە سنوور شاری بانە بە مەبەستی پشکنینی ناوماڵ و دەستبەسەرداگرتنی کەلوپەلی کاسبکارانی کورد هەڵیانکوتاوەتەوە سەر گوندەکانی "کەنە سوورە" و "بلەکێ" و لە پاش تێکهەڵچوون لەگەڵ خەڵکی ئەم گوندە تەقەیان لە خەڵک کردووە و لە ئەنجامدا سێ هاووڵاتی بریندار بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە بانە ڕایگەیاند ناوی ئەم سێ هاووڵاتییە، "محەمەد ڕەحمانی"، "محەمەدساڵح ئیسماعیلزادە" و "زانکۆ ئیسماعیلزادە"یە.

بە گوتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، کەسێک کە شۆرەتی "ڕاستگۆ"یە و خوشکەزای فەرماندەی هێزی پاسەوانی سنووری بانەیە دەسڕێژی لە خەڵک کردووە و لەو فیلمانەشدا کە لە ڕووداوەکە تۆمار کراون، بە ڕوونی ڕۆڵی ئەو لە ڕووداوەکەدا ئاشكرا بووە و هەر بەم هۆیەشەوە ناوبراو ڕۆژێک دواتر لە ڕێگای بڵندگۆی مزگەوتەوە داوای لێبوردنی لە خەڵکی گوندەکە کردووە.

خەڵکی گوندی "بلەکێ" سکاڵایان لە دژی چەکدارانی هێزی پاسەوانی سنوور تۆمار کردووە و چاوەڕێی وڵامی سکاڵاکەیانن.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە