سێ هاووڵاتیی لە ئیلام، ئورمیە و پیرانشار هەوڵی خۆکوشتنیان داوە

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ئیلام، پیرانشار و ئورمیە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە

٨ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٨:٤٣

 

هەنگاو: لەماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا سێ هاووڵاتیی کورد لە شارەکانی ئیلام، پیرانشار و ئورمیە هەوڵی خۆکوشتنیان داوە

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، شەوی چوارشەممە (٧ی سەرماوەزی ٢٧١٨ / ٢٨ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، ژنێکی لاوی خەڵکی ئورمیە بە هۆی کێشەی خێزانییەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

ناسنامەی ئەو ژنە کە لە ڕێگای خۆهەڵواسینەوە کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە، ”لایقە پەیڕەوی“ دانیشتووی گوندی خانەقا سەر بە ناوچەی تەرگەوەڕی ئورمیە ڕاگەیەندراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی چوارشەممە (٣٠ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ٢١ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، لاوێکی خەڵکی پیرانشار بە ناوی ”ڕەحیم نەقیب زادە“ کە دانیشتووی گوندی ”ئەندیزە“ بووە خۆی هەڵواسیوە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار ئەو لاوە کوردە بە هۆی هەژاری و بێکاری کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

هەروەها، حەفتەی ڕابردوو کەسێکی خەڵکی ئیلام بە نازناوی ”هیدایەت دووست“ بە هۆی هەژاریەوە ڕایگەیاندووە کە خۆم دەکوژم و لەو ڕۆژەوە چارەنووسی نادیارە و بێ سەرووشوێنە.

ناوبراو خەڵکی گوندی سەیرانەی مەلەکشاهی و دانیشووی ئیلام بووە و وەک باس کراوە باوکی دوو منداڵیش بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە