سێ هاووڵاتیی کورد لە تیکاب حوکمی ١١ ساڵ و ٦ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپا

هەنگاو: سێ هاووڵاتی خەڵکی تیکاب دوای ئەوەیکە ساڵی پار دەستەبەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

١٧ جۆزەردان ٢٧١٩، ١٣:٢١

 

هەنگاو: سێ هاووڵاتی خەڵکی تیکاب دوای ئەوەیکە ساڵی پار دەستەبەر کرابوون، لەلایەن دەزگای دادوەریی ئێرانەوە حوکمی بەندکرانیان بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوودا، لقی یەکی دادگای شۆرشی ئورمیە، سێ هاووڵاتی ئەو شارەی بە تۆمەتی هاوکاری کردن لەگەڵ یەکێک لە حیزبە کوردستانیەکانییەکانی دژبەری حکوومەتی ئێران، بە ١١ سال و ٦ مانگ بەندکران مەحکووم کرد.

بە پێی ئەو حوکمە، بێهزاد بەرادەران بە ٨ ساڵ بەندکران، سامان سەبزی بە ٣ ساڵ و شەماڵ مەزروعی بە ٦ مانگ بەندکران مەحکووم کراون.

ئەو سێ هاووڵاتیە خەڵکی ئاوایی ئەحمەدئاوای تیکاب، پار بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری حکومەتی ئێران دەستبەسەرکرابوون.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە