سێ چالاکی مەدەنی لە ئیسلام ئاوای کرماشان دەستبەسەر کران

هەنگاو: سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری ئیسلام ئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کران.

٢٥ سەرماوەز ٢٧١٩، ٠١:٣٢

 

هەنگاو: سێ چالاکی مەدەنی خەڵکی شاری ئیسلام ئاوا سەر بە پارێزگای کرماشان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای پاسداران دەستبەسەر کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی یەکشەممە ٢٤ی سەرماوەزی ٢٧١٩ (١٥ی دێسامبری ٢٠١٩)، هێزەکانی ئیتلاعاتی سپای نەبی ئەکرەمی کرماشان هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی سێ چالاکی مەدەنی لە شاری ئیسلام ئاوا (شائاباد) و دەستبەسەریانیان کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سێ چالاکە بە ناوەکانی ”داریوش مورادی“، ”سوهراب مورادی“ و ”ئەحمەد بەساتی“ دوای دەستبەسەر کران بۆ کرماشان گوازراونەتەوە. هەروەها ماڵەکانیشیان لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سپاوە پشکێندراوە.

ئەو سەرچاوەیە لە درێژەدا ڕایگەیاند کە ئەو سێ هاووڵاتییە بە تۆمەتی بەشداری لە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی و شەرمەزارکردنی هیرشی تورکیا بۆ سەر ڕۆژئاوای کوردستان دەستبەسەر کراون.

سوهراب مورادی بەڕێوەبەری سایتی ”هەسارە“یە کە بە دوو زمانی کوردی و فارسی هەواڵ و بابەتی فەرهەنگی و ئەدەبی بڵاو دەکاتەوە و ئەحمەد بەساتیش یەکێک لە شاعیرە لاوەکانی ئەو ناوچەیە بە ئەژمار دێت.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە