سێ کرێکاری کورد بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا

هەنگاو: سێ کرێکاری کورد لە شارەکانی بانە، یەزد و دێهلۆڕان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا.

٢٠ ڕەشەمە ٢٧١٨، ١٩:٤١

 

هەنگاو: سێ کرێکاری کورد لە شارەکانی بانە، یەزد و دێهلۆڕان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست دا. لە ماوەی حەفتەیەکدا ٦ کرێکاری کورد گیانیان لە دەست داوە.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی دووشەممە (٢٠ی ڕەشەممەی ٢٧١٨/ ١١ی امرسی ٢٠١٩)، کرێکارێکی خەڵکی بانە بە ناوی ”عەلی ڕەحمانی“ تەمەن ٤٠ ساڵ لەکاتی کرێکاری و بە هۆی بەربوونەوە لە نۆهەمی سێهەمی بینایەکی نیوەکارە، گیانی لە دەست داوە.

لەلایەکی دیکەوە و هاوکات، کرێکارێکی تەمەن ٢٣ ساڵی خەڵکی شری دێهلۆڕان سەر بە پارێزگای ئیلام بە ناوی ”ڕەحیم ئیزەدی“ لەکاتی کار و بە هۆی بەربوونەوە لە داربەست  بە سەختی بریندار بووە و پێش لەوەی بگەیەندرێت  بەناوەندە دەرمانییەکانی گیانی لە دەست داوە.

لەماوەی ڕۆژانی ڕابردووشدا، کرێکارێکی خەڵکی بۆکان بەناوی ”محەمەدڕەزا جەوان“ لەکاتی کرێکاری لە شاری یەزد و بەهۆی بەربوونەوە لە بینایەک گیانی لە دەست داوە.

بە پشتبەستن بە ئاماری تۆمارکراو لە ناوەندی ئاماری ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، لەماوەی حەفتەی ڕابردوودا شەش کرێکار لە کوردستان بە هۆی ڕووداوی کارەوە گیانیان لە دەست داوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە