سێ کەس لە جوانڕۆ، سنە و ئورمیە دەستبەسەر کران

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سێ هاووڵاتی کوردیان لە شارەکانی جوانرۆ، ئورمیە و سنە دەستبەسەر کردووە.

١٠ خەرمانان ٢٧١٨، ١١:٥١

 

هەنگاو: هێزە ئەمنییەکانی حکومەتی ئێران لە ماوەی ڕۆژانی ڕابردوو سێ هاووڵاتی کوردیان لە شارەکانی جوانرۆ، ئورمیە و سنە دەستبەسەر کردووە.

بەپێێ هەواڵی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی “هەنگاو”، ڕۆژی سێشەممە (٦ی خەرمانان ٢٧١٨/ ٢٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨)، هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی ئورمیە هێرشیان کردووەتە سەر چالاکێکی مەدەنی بە ناوی (مەنووچێهر کەڵەشی پوور) و ناوبراویان دەستبەسەر کردووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو هاووڵاتیە کوردە بە تۆمەتی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانییەکانی دژبەری ئێران و پشتیوانی لە بەڕێوەچوونی گشتپرسیی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەستبەسەر کراوە.

لەلایەکی دیکەوە، ڕۆژی دووشەممە (٥ی خەرمانان ٢٧١٨/ ٢٨ی ئاگۆستی ٢٠١٨) چالاکێکی مەدەنیی خەڵکی سنە بە ناوی ئارام یوسفی لەلایەن  هێزەئەمنیەکانی ئێرانەوە دەستبەسەر کراوە.

هێزە ئەمنیەتیەکانی ئێران لە کاتی دەستبەسەر کردنی ناوبراو، نێو ماڵەکەیشیان پشکنیوە و کەل و پەلی تایبەتی ئارامیان لەگەڵ خۆیان بردووە.

هەروەها ڕۆژی پێنجشەممە (٨ی خەرمانان/ ٣٠ ئاگۆست) هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی جوانڕۆ، هێرشیان کردووەتە سەر ماڵی هاوڵاتیەکی کورد و کەسێکیان بەناوی لەتیف ئەحمەدی  بە تۆمەتی  هاوکاری لە گەڵ حیزبە کوردستانییەکان دەستبەسەر کردووە.

هیچ زانیاریەک لەسەر چارەنووسی ئەو سی کەسە و هەروەها شوێنی ڕاگیرانیان لەبەر دەستدا نیە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە