سێ کەس لە گیراوانی جوانڕۆ بە دانانی بارمتە ئازاد کران

هەنگاو: دوا دوومانگ لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ و دەستبەسەر کرانی دەیان هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ، سێ کەس لەو دەستبەسەر

٢١ بەفرانبار ٢٧١٩، ١٣:٥٨

 

هەنگاو: دوا دوومانگ لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری ئەمساڵ و دەستبەسەر کرانی دەیان هاووڵاتیی خەڵکی جوانڕۆ، سێ کەس لەو دەستبەسەر کراوانە بە دانانی بارمتەی زۆر و بە شێوەی کاتی ئازاد کران.

بەپێی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە ٢١ی بەفرانباری ٢٧١٩ (١١ی ژانویەی ٢٠١٩)، سێ کەس لە دەستبەسەر کراوانی خۆپێشاندانەکانی شاری جوانڕۆ دوای دوو مانگ و هەر کامەیان بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد بوون.

هەواڵنێری هەنگاو لە جوانڕۆ ڕایگەیاندووە کە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەر یەک لە ”سەلاح بێهرووجە“، ”دیاکۆ میرئەحمەدی“ و ”ئاریا عەزیزی“ بە دانانی بارمتەی ٥٠٠ مییۆن تمەنی لە بەندیخانەی دێزڵئاوای کرماشان ئازاد بوون.

لە خۆپێشاندانەکانی مانگی خەزەڵوەری شاری جوانڕۆ دەیان کەس لەلایەن ناوەندە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر کراون کە هەتا ئێستا ناسنامەی ٤٨ کەسیان بۆ هەنگاو ئاشکرا بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە