سەحەر کازمی حوکمی پێنج ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا

هەنگاو: سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خڵکی سنە، حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

٢٦ ڕێبەندان ٢٧١٨، ١٣:٣١

 

هەنگاو: سەحەر کازمی، چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خڵکی سنە، حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

بەپێی هەواڵی رێكخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەحەر کازمی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی دانیشتووی سنە لەلایەن دادگای شۆرشی ئەو شارەوە بە تۆمەتی”پرۆپاگەندە دژی نیزام” لە ڕێگەی هاوکاری لەگەڵ حیزبە کوردستانیەکانی دژبەری ئیران حوکمی ٥ ساڵ بەندکرانی بەسەردا سەپا.

سەحەر کازمی ڕۆژی پێنجشەممە (١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیتلاعاتی سنەوە دەستبەسەر کرا.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، دوای ئەوەی کە سەحەر تانەی لەو حوکمە داوە، ئەو بڕیارە بۆ دادگای پیداچوونەوەی پارێزگای سنە نێردراوە.

لەلایەکی دیکەوە، مادێح فەتحی هاوسەری سەحەر کازمی ڕۆژی پێنج شەممە ٢٥ی ڕێبەندان بە شێوەی کاتی و هەتا کاتی دانیشتنی دادگا لەبەندیخانە ئازاد کرا.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە