هاوژین و دایکی چالاکێکی مەدەنی خەڵکی سنە دەستبەسەر کران

هەنگاو: هاوژین و دایکی سەحەر کازمی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دوای بانگهێشت کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

٢٥ خەزەڵوەر ٢٧١٨، ٢١:١٣

 

هەنگاو: هاوژین و دایکی سەحەر کازمی چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دوای بانگهێشت کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعات دەستبەسەر کراون.

بەپێی ڕاپۆرتی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی پێنج شەممە (٢٤ی خەزەڵوەری ٢٧١٨ / ١٥ی نۆڤەمبری ٢٠١٨)، مادێح فەحی و مەهوەش ئەمیری هاوژین و دایکی سەحەر کازمی چالاکی ژینگەپارێزی خەڵکی سنە دوای بانگهێشت کران بۆ ئیدارەی ئیتلاعاتی ئەو شارە دەستبەسەر کراون.

سەرچاوەیەکی ئاگادار و نزیک لەو بنەماڵەیە وێرای پشتڕاستکردنەوەی ئەو هەواڵە ڕایگەیاند کە لە دوێنێوە چارەنووسی مادێح و مەهوەش نادیارە.

سەحەر کازمی، ڕۆژی پێنجشەممە (١٨ی گەلاوێژی ٢٧١٨/ ٩ی ئاگۆستی ٢٠١٨) لەلایەن هێزەکانی ئیدارەی ئیتلاعات لە ماڵەکەی خۆی دەستبەسەر کرا.

ناوبراو یەکێک لە چالاکانی مەدەنی و ژینگە پارێزی شاری سنە بووە و هەر  بە بۆنەی چالاکیەکانیەوە دەستبەسەر کراوە.

سەحەر کازمی سێ مانگ دوای دەستبەسەر کران دادگایی نەکراوە و لە بەندیخانەی ناوەندیی شاری سنە ڕاگیراوە.

مادێح فەتحی پاییزی ڕابردووش دەستبەسەر و سێ مانگ لە ژوورە تاکەکەسیەکانی ئیدارەی ئیتلاعاتی سنە ڕاگیرابوو.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە