سەربازێکی کورد لە پادگانی مەهابادی هەوڵی خۆکوشتنی دا + وێنە

هەنگاو: سەربازێکی کورد لە پادگانی ئەرتەشی مەهاباد هەوڵی خوکشتنی داوە.

٣ سەرماوەز ٢٧١٨، ١٤:٠٠

 

هەنگاو: سەربازێکی کورد لە پادگانی ئەرتەشی مەهاباد هەوڵی خوکشتنی داوە.

بەپێی هەواڵی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، ڕۆژی شەممە (٣ی سەرماوەز ٢٧١٨/ ٢٤ی نۆڤەمبەری ٢٠١٨) سەربازێکی کوردی لە پادگانی ئەرتەسی مەهاباد، لە کاتی کشیک بە چەکی کلاشنیکۆف هەوڵی خۆکوشتنی داوە.

هەواڵنێری هەنگاو لە شاری مەهاباد، ناسنامەی ئەو سەربازە گەنجەی ”ئیحسان نەجاڕ“ خەڵکی ئاوایی خوڕخوڕەی مەهاباد ڕاگەیاندووە.

بە وتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەو سەربازە ئێستا لە نەخۆشخانەی مەهاباد لە ژێر چاوەدێری پزیشکیدایە و باری تەندروستی ناجێگیرە.

تا ئێستا هۆکاری خۆکوشتنی ئەو کورە بۆ هەنگاو، روون نەبووەتەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە