سەرۆکی پێشووی شارەوانیی تاران ژنە کوردەکەی خۆی کوشت

هەنگاو: سەرۆکی پێشووی شارەوانیی تاران ژنە کوردەکەی خۆی کە خەڵکی شاری ئیسلامئاوای سەربە پارێزگای کرماشان بوو بە گووللە کوشت.

٧ جۆزەردان ٢٧١٩، ٢٢:٣٨

 

هەنگاو: سەرۆکی پێشووی شارەوانیی تاران ژنە کوردەکەی خۆی کە خەڵکی شاری ئیسلامئاوای سەربە پارێزگای کرماشان بوو بە گووللە کوشت.

بەپێی هەواڵی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، رۆژی سێشەممە (٧ی جۆزەردانی ٢٧١٩/ ٢٨ی مەی ٢٠١٩)، تەرمی میترا ئوستاد خەڵکی شاری ئیسلامئاوا سەربە پارێزگای کرماشان، لە ماڵەکەی خۆی لە گەڕەکی سەعادەتئاوای شاری تاران، لە لایەن کورە تەمەن ١٣ ساڵەکەیەوە دۆزرایەوە.

بەپێی هەواڵی میدیاکانی ئێران میترا لەلایەن مێردەکەی بەناوی محەممەد عەلی نەجەفی، سەرۆکی پێشووی شارەوانیی تارانەوە و بە چەک کوژراوە.

نەجەفی دوای دەستبەسەرکران دانی بە کوشتنی ژنەکەی ناوە و ڕایگەیاندووە بە هۆی کێشەی بنەماڵەییەوە کوشتویەتی.

میترا ئوستاد لە فیلمی سینەمایی واران بەرهەمی دەنگ و ڕەنگی پارێزگای کرماشان رۆڵی بینیەوە و لە ساڵی ٢٧١٧ ی کوردی (٢٠١٧ی زایینی)  یەکێک لە کاندیدەکانی ئەنجومەنی شاری ئیسلامشار بووە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە