سەعید شێرزاد لە چارەسەریی و پێڕاگەیشتنی پزیشکی بێبەرییە

هەنگاو: سەعید شێرزاد بەندکراوی سیایی کورد و چالاکی مافی منداڵان لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج بە بڕیاری بەرپرسی بەندیخانە بەبێ هیچ هۆکارێکی روون رێگر

٣ پووشپەڕ ٢٧١٨، ١٤:١٠

 

هەنگاو: سەعید شێرزاد بەندکراوی سیایی کورد و چالاکی مافی منداڵان لە بەندیخانەی رەجایی شاری کەرەج بە بڕیاری بەرپرسی بەندیخانە بەبێ هیچ هۆکارێکی روون رێگری لە چوونی بۆ پزیشکی دەرەوەی بەندیخانە کراوە.

بەپێی راپۆرتی گەیشتوو بە رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، سەعید شێرزاد بەهۆی ئازاری پشت "سوانی مۆغەرەی پشت" و ماسینی زۆری سپاسم لە خوار پشتێندیەوە تەنیا بە واکر توانای رێگە رۆشتنی هەیە.

سەرەڕای بڕیاری پزیشکی تایبەت و لەسەر تێچووی خۆی و رەزامەندیی دادستان و بێهداریی بەندیخانە، بەرپرسی زیندان بەناوی محەمەدی مەردانی رێگری لە ناردنە دەرەوەی دەکات.

بەرپرسانی بەندیخانە لە وڵامدانە بە هۆکاری رێگری کردن لە چوونە دەرەوەی سەعید شیرزاد بۆ نەخۆشخانە و چارەسەری، خۆ دەبوێرن.

سەعید شێرزاد چالاکی سیاسیی کوردی خەڵکی کرماشان ١٢ی مانگی جۆزەردانی ٩٣ لە شوێنی کارەکەی لە پاڵاوگەی تەورێز دەستبەسەر کرا و رەوانەی زیندانی ئێڤین و دەوتر بۆ زیندانی رەجایی شار گوازرایەوە.

ئەو بەندکراوە کوردە پاش چەندین جاردواکەوتنی پیراگەیشتنی دۆسیەکەی، سەرئەنجام مانگی خەرمنانی ١٣٩٤ لەلایەن لقی ١٥ی دادگای ئینقلابی تارانەوە بە سەرۆکایەتیی قازی سەڵەواتی و بە ئامادەبوونی پارێزوازنەکەی ئەمیر سالار داودی، پاش ١٥ مانگ دەستبەسەری بە تۆمەتی "هەوڵدان دژی تەناهیی نەتەوەیی" حوکمی ٥ ساڵ زیندانیی بۆ بڕایەوە.


زیاتر بخوێننەوە لەم بارەوە